هێرشی زایونیەکان بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوایی و گرتنی وەزیری فەلەستینی
سەربازانی ڕژیمی زایونی بە پەلامار بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن و قودس چەندین فەلەستیان بۆ وێنە وەزیری کاروباری قودسیان قۆڵبەست کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری شەهاب ؛ سەربازانی ڕژیمی زایونی سەرلەباینی ئەمڕۆ یەکشەمە لە پەلاماری بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا و قودس لە گەڵ لاوانی فەلەستینی تێکەڵچوون . زایونیەکان هەروەها بە پەلامار بۆ سەر ماڵی فادی ئەلهودامی وەزیری کاروباری قودس ناوبراو بۆ سێهەمین جار لە 5 مانگی ڕابردوو قۆڵبەست کرا . چوار لاوی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاواش بە بیانووی دەست هەبوون لە ئوپڕاسیونی خۆڕاگری قۆڵبەست کران . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە سەربازانی ڕژیمی زایونی لە پەلامار بۆ سەر ناوچەی ئەڵڕام لە باکووری قودس لە گازی فرمێسک هێن کەڵکیان وەرگرت . ڕژیمی زایونی ڕۆژی ڕابردووش کۆبوونەوەیکی بۆ ڕاگەیندرانی هاودەنگی لە گەڵ یەخسیرانی فەلەسیتنی لە قودسیان سەرکوت کرد و ڕۆژنامە نووسێکیشیان قوڵبەست کرد . شارە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ڕوژئاوایی وەکوو تولکەرەم ، قلقیلیە و عەزون یش شەوی ڕابردوو شایەتی تێکهەڵچوون لە نێوان لاوانی فەلەستینی و سەربازانی ڕژیمی زایونی بوو . دۆخەکە لە سنوورەکانی باشووری سەرزەوینە داگیرکراوەکانیش لە ڕوژانی ئەم دواییە دا ئاڵۆزە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلیش سەرلەبەیانی شەمە چەندین جار ئامانجگەلێکیان لە ناوخۆی کەرتی فەززە بوردمان کرد کە بە هۆِەوە فەلەستینیەک شەهید بوو و دوو کەسیش بریندار بوون . خۆڕاگری فەلەستینیش لە وڵام بەو دەسدرێژیە سەرزەوینەکانی داگیرکراویان کردە ئامانجی مووشەکی خویان .