پەلاماری بەرفراوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی بۆ سەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371250-پەلاماری_بەرفراوانی_فڕۆکە_جەنگیەکانی_هاوپەیمانیی_سعودی_بۆ_سەر_یەمەن
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو باسی پەلاماری بەرفراوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر ناوچە باکووریەکانی یەمەنی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2019 04:51 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەرفراوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی بۆ سەر یەمەن

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو باسی پەلاماری بەرفراوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر ناوچە باکووریەکانی یەمەنی کرد .

بەپێی راپۆرتی ئەلعالەم ، یەحیا سەریع رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی لە 48 کاژێری رابردوودا زیاتر لە 150 جار پارێزگاکانی سەعدە لە باکوور و حەججە لە باکوری رۆژاوای یەمەنی بۆردومان کرد .

بەپێی راگەیاندنی یەحیا سەریع لەم پەلامارانەدا دەیان کەسی مەدەنی کوژراو وبریندار بوونە .

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە  ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دەیان هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە. ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات. ئەم وڵاتە ئێستاکە لەگەڵ کەم بوونی توندی خۆراک ، داوودەرمان و تەشەنە سەندنی نەخۆشیگەلی پەتای وەک کۆلێراو ملەخڕەدا بەرەوڕووە.