ناوەندی توێژینەوەکانی ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناڤین MEESهەواڵی دا لە پەرەی بەرهەمە نەوتیەکانی هەرێم
تشرینی دووهم 11, 2019 12:57 Asia/Tehran
ناوەندی توێژینەوە ئابووریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕاپۆرتی دا کە بە پێی لێکدانەوە ئەنجام دراوەکان ، بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستانە ڕوولە زۆربوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوداو، ناوەندی تویژینەوەکانی ئابووری ڕۆژ هەڵاتی ناڤین ئیم ئیی ئیی ئیس، بەپێی لێکدانەوە ئەنجام دراوەکانی ڕاپۆرتی داوە کە ڕادەی بەرهەم هێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٧٥هەزار بەرمیل پەرەی سەندووە. بە پێی ئەم راپۆرتە بە سەرنج دان بە پەرەی چالاکیەکانی کۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتی لە بەشی نەوت وگازی هەرێمی کوردستان ودۆزێنەوەی مەیدانە نوێکان وهەڵکەندنی بیرە نەوتەکان ، پێشبینی دەکرێ کە بەرهەم هێنانی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠ ی زایینی بۆ ٥٠٠ بەرمیل لە ڕۆژدا پەرە بستێنێت. بەرهەم هێنانی نەوتی هەرێم لە حاڵی حازر سەتی دەی گشت بەرهەمە نەوتیەکانی وڵاتی عێراقە.