درێژەی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371710-درێژەی_نارەزایەتییە_جەماوەرییەکان_لە_لوبنان
لە بیست و حەوتەمین ڕۆژی خۆپیشاندانی جەماوەری لە لوبنان، ناڕازییان بە داخستنی ڕێگا سەرەکییەکانیی وڵات، جارێکی تر خوازیاری پێکهێنانی دەوڵەتی تازە و سزا دانی گەندەڵکاران بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2019 13:17 Asia/Tehran
  • درێژەی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە لوبنان

لە بیست و حەوتەمین ڕۆژی خۆپیشاندانی جەماوەری لە لوبنان، ناڕازییان بە داخستنی ڕێگا سەرەکییەکانیی وڵات، جارێکی تر خوازیاری پێکهێنانی دەوڵەتی تازە و سزا دانی گەندەڵکاران بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە ئەلنەشەرە، ناڕازییان بەیانی ئەمرۆ سێشەممە ، ڕێگای ناوچە باکوورییەکانی لوبنان و ناوچەکانی "بۆقاع" و"قەب ئەلیاس"ـیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە داخستووە. لە بەیروتیش ڕێگاکان لە ناوچەی "ئەلسەیفی" و گەرەکی" ئەلعەدلیە" لەلایەن ناڕازییانەوە داخراون. ئەمرۆ هەروەها داخرانی بانکەکان، فێرگەکان و زانکۆکان لە هەندێک لەناوچەکانی بەیروت ڕاگەیاندراوە. ناڕازیانی لوبنانی لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆیان جەختیان کردووە لە سەر جێبەجێبوونەوەی داواو ویستەکانیان لەمەر پێکهێنانی دەوڵەتی ڕزگاری و بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی بەروەخت،کەمکردنەوەی تەمەنی دەنگدان بۆ هەژدە ساڵ و چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئابووری،گەرانەوەی ماڵ وسامانە بەتاڵانچووەکان و سزادانی گەندەڵکاران.

لوبنان لە ١٧ـی ئۆکتۆبرەوە تابە ئێستا شایەتی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند بارودۆخی بژیوی و گەندەڵی حاکمە. ئەگەر چی "سەعد حەریری" لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی کشایەوە لە ڕۆژانی ئەمدواییە دا، بەڵام خۆپیشاندانی جەماوەری هەروا لەم وڵاتە دا بەردەوامە.