کوژرانی حەوت کەس لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کابولی ئەفغانستان
تشرینی دووهم 13, 2019 07:48 Asia/Tehran
تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە "کابول"ی پایتەختی ئەفغانستان، گیانی حەوت کەسی گرت.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "نوسرەت رەحیمی" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند؛ بەهۆی ئەو تەقینەوە کە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە لەنزیک ئەو وەزارەتخانە لەکابول ڕووی دا، جگە لە حەوت کوژراو، حەوت کەسیش بریندار بوون.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان هەروەها وتی: هەموو کوژراوان وبریدنارانی ئەو تەقینەوە ترۆریستییە کەسانی مەدەنین. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، تائێستا کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ.