خۆڕاگریی فەلەستین، سەرزەوینە داگیرکراوەکانی مووشەکباران کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371795-خۆڕاگریی_فەلەستین_سەرزەوینە_داگیرکراوەکانی_مووشەکباران_کرد
خۆڕاگریی فەلەستین دوێشەو(چوارشەممە) لەوەڵامدانەوە بە تاوانکاریی و پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، سەرزەوینە داگیرکراوەکانی بەمووشەک پێکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2019 05:42 Asia/Tehran
  • خۆڕاگریی فەلەستین، سەرزەوینە داگیرکراوەکانی مووشەکباران کرد

خۆڕاگریی فەلەستین دوێشەو(چوارشەممە) لەوەڵامدانەوە بە تاوانکاریی و پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، سەرزەوینە داگیرکراوەکانی بەمووشەک پێکا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، خۆڕاگریی فەلەستین دەیان مووشەکی لە غەززەوە گرتووەتە شارۆچکە زایۆنییەکانی دەورووبەری کەرتی غەززە بۆ وێنە، "یەد مۆردوخای" و "ئەشدود" .

بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە هەواڵییەکان، دەنگی ئاژیرەکانی مەترسی لە باشوری فەلەستینی داگیرکراو بەرگوێ کەوتووە.

زایۆنییەکان لە هێرشی مووشەکیی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین ترساون.

جارێ زانیای زیاتر لەبارەی ئەو هێرشە مووشەکییە بڵاونەکراوەتەوە.

رژیمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممەوە خولی نوێی پەرلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززە دەس پێ کردووە.

لەو پەلامارانەدا تائێستا لانیکەم سی و دوو فەلەستینی بۆ وێنە؛ "بەهاء ئەبوعەتا" ئەندامی پلەبەرزی گوردانەکانی قودس، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین شەهیدبوون، دەیان فەلەستینی دیکەش بریندار بوون.

خۆڕاگریی فەلەستینیش لەوەڵامدانەوە بە پەلامار و تاوانکاریەکانی رژیمی زایۆنی تائێستا زیاتر لە٣٤٠ رۆکێت و مووشەکی لە غەززەوە گرتووەتە سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

کەرتی غەززە لەساڵی٢٠٠٦ـەوە لەزەوی، ئاسمان و دەریاوە لەگەمارۆی رژیمی ئیسرائیل دایەو دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بەرەوڕووی گرفتی زۆرن.

لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە تائێستا هەزاران فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.