چوونەسەری ژماری قوربانیانی هەوڵی ترۆریستیی کابولی ئەفغانستان بۆ ١٢ کەس
ژماری کوژراوانی پەلاماری ترۆریستیی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەی سەر ئۆتۆمبیلی ڕاوێژکارانی دەرەوەیی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە کابول بۆ ١٢ کەس زیادی کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند؛ لەو پەلامارەدا هەروەها بیست کەس لەوان چوار کەسی بیانی بریندار بوون.
پێشتر ژماری قوربانیانی ئەو پەلامارە، حەوت کەس لەوان پێنج منداڵ راگەیێندرابوو.
تائێستا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە کەسێکی خۆکوژ بە ئۆتۆمبیلێکی پڕ لەماددەی تەقینەوەیی، ئۆتۆمبیلی ڕاوێژکارانی دەرەوەیی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستانی لەناوچەی "قەسەبە"ی کابول کردەئامانج.
"محەممەد ئەشرەف غەنی" سەرۆک کۆمار و "عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا" سەرۆکی کارگێریی دەوڵەتی وەحدەتی نیشتمانیی ئەفغانستان ئەو پەلامارەیان بە تاوان لەدژ مرۆڤایەتی زانی و شەرمەزاریان کرد.