شەهیدبوونی شەش ئەندامی خێزانێکی فەلەستینی لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر غەززە
لە ئەنجامی پەلامارەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممەی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی "دێرئەلبەلح" لەناوەندی کەرتی غەززە، شەش کەس لە ئەندامانی خێزانێکی فەلەستینی شەهید بوون.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەو پەلامارانەدا ١٢ کەسیش بریندار بوون.
رژیمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممەوە خولی نوێی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززە دەس پێ کردووە.
لەو پەلامارانەدا تائێستا لانیکەم سی و دوو فەلەستینی بۆ وێنە؛ "بەهاء ئەبوعەتا" ئەندامی پلەبەرزی گوردانەکانی قودس، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین شەهیدبوون، ١٠٠ فەلەستینی دیکەش بریندار بوون.
تائێستا زۆرێ لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەو پەلامارانەیان شەرمەزار کردووە.
"ئەنتۆنیۆ گۆترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوێشەو(چوارشەممە) داوای لە رژیمی زایۆنی کرد کۆتایی بێنێ بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەرهەق بە خەڵکی فەلەستین.
کەرتی غەززە لەساڵی٢٠٠٦ـەوە لەزەوی، ئاسمان و دەریاوە لەگەمارۆی رژیمی ئیسرائیل دایەو دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بەرەوڕووی گرفتی زۆرن.
لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە تائێستا هەزاران فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.