درێژەی نارەزایەتیەکان لە لوبنان، بانکەکان هەروا داخراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371887-درێژەی_نارەزایەتیەکان_لە_لوبنان_بانکەکان_هەروا_داخراون
سەرچاوە لوبنانیەکان ڕایانگەیاند، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی لەو وڵاتە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینیەوە بەردەوامەو ناڕازییان چەندین ڕێگایان داخستووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2019 14:08 Asia/Tehran
  • درێژەی نارەزایەتیەکان لە لوبنان، بانکەکان هەروا داخراون

سەرچاوە لوبنانیەکان ڕایانگەیاند، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی لەو وڵاتە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینیەوە بەردەوامەو ناڕازییان چەندین ڕێگایان داخستووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم؛ سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاند، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی لەو وڵاتە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە بەردەوامەو ناڕازییان چەندین ڕێگایان داخستووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە چەندین هەواڵ لەبارەی کرانەوەی سیاسی سەبارەت بەناوی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بڵاو بووەتەوە.

هەواڵنێری ڕووسیا ئەلیەوم ڕایگەیاند؛ نارازییان شاڕێی ئەلعەرەبی کە لوبنان دەلکێنێ بە سوریایان داخستووە. هەروەها ناوچەگەلێک لە پارێزگای بۆقاع و هەروەها لەباکوری لوبنان لەلایەن نارازییانەوە داخراون بۆ وێنە جاددەی سەرکیی شاری ترابلۆسی لوبنان.

هاوکات سوپای لوبنان خەریکی کردنەوەی ڕێگاکانە.

لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری ڕووسیا ئەلیەوم هەواڵی مانگرتنی نەخۆشخانە تایبەتییەکانی کرد لە لوبنان.

لەکاتێکدا کە قوتابخانە حکومەتی و تایبەتییەکان و هەروەها زانکۆ و ئیدارە حکومییەکان کراوەن، بەڵام بانکەکان داخراون.