جبران باسیل : محەممە سەفدی ، سەرۆک وەزیریی لوبنانی وەرگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371896-جبران_باسیل_محەممە_سەفدی_سەرۆک_وەزیریی_لوبنانی_وەرگرت
میدیا لوبنانیەکان بە گێڕانەوە لە جبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان رۆژی هەینی رایانگەیاند : محەممەد سەفدی وەزیری دارایی پێشووی لوبنان ، بۆپێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێ رازی بوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2019 03:35 Asia/Tehran
  • جبران باسیل : محەممە سەفدی ، سەرۆک وەزیریی لوبنانی وەرگرت

میدیا لوبنانیەکان بە گێڕانەوە لە جبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان رۆژی هەینی رایانگەیاند : محەممەد سەفدی وەزیری دارایی پێشووی لوبنان ، بۆپێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێ رازی بوە .

بەپێی راپۆری ئەلعالەم ، بە وتەی جران باسیل ، بابەتی هەڵبژاردنی محەممەد سەفدی کە هەم پێشینەی وەزاڕەتی  هەیە  و هەم گومانی گەندەڵی لەسەر نیە ، لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە لە ئارادابووە .

 بەر لەوەش هەندێ میدیای لوبنانی رایانگەیاند پارتە سەرەکیەکانی ئەم وڵاتە لەسەر بەربژاربوونی سەفدی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ رێککەوتوون . دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ، هەندێ لە ناڕازیانی لوبنانی لەبەر دەم ماڵی سەفدی  لە شاری ترابلۆسی باکووری لوبنان کۆبوونەوە و لە دژی ئەو دروشمیان دا .

لوبنان لە 17 ی ئوکتبرەوە خۆپێشاندانی جەماوەری بەخۆوە دەبینێ  و خەڵکی ئەم وڵاتە لەسەر باشبونی رەوشی بژیو و بەرنگاربوونەوەی جدی لە گەڵ گەندەڵی جەخت دەکەنەوە .