پاشگەز بوونەوەی «سەفدی» لە بە ئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371949-پاشگەز_بوونەوەی_سەفدی_لە_بە_ئەستۆ_گرتنی_پۆستی_سەرۆکایەتیی_ئەنجومەنی_وەزیرانی_لوبنان
میدیاکانی لوبنانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند: «موحەممەد سەفدی» پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان لە قەبووڵ کردنی ئەم پۆستە پاشگەز بووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2019 04:17 Asia/Tehran
  • پاشگەز بوونەوەی «سەفدی» لە بە ئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان

میدیاکانی لوبنانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند: «موحەممەد سەفدی» پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان لە قەبووڵ کردنی ئەم پۆستە پاشگەز بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحەممەد سەفدی» وێڕای پشتگیری کردن لە سەرۆکایەتیی هەمدیسانی «سەعد حەریری» بە سەر ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان، هیواداریی دەربڕی کە حەریری جارێکی تر ببێتەوە بە بەرپرسی پێکهێنانی کابینە.

سەفدی وتیشی: پێکهێنانی کابینەیەکی هاواهەنگ و جێی داکۆکیی تەواوی تاقمە سیاسی و دەوڵەتییەکان کە هەنگاوێکی خێراو ڕزگاریدەر بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئابووری و دراڤی هەڵبگرێت، دژوارە.

پێشتر میدیاکانی لوبنان باسی ڕێککەوتنی لایەنە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتە لە مەڕ سەرۆکایەتیی «موحەممەد سەفدی» بەسەر ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنانیان کرد بوو.

سەفدی لە ساڵی 2009 هەتا 2011ی زایینی وەزیری ئابووریی دەوڵەتی سەعد حەریری بووە.

لوبنان لە 17 ی ئۆکتۆبەرەوە خۆپێشاندانی جەماوەری بەخۆوە دەبینێ  و خەڵکی ئەم وڵاتە لەسەر باشبوونی رەوشی بژیو و بەرنگاربوونەوەی جدی لە گەڵ گەندەڵی جەخت دەکەنەوە . سەعد حەریری لە سیانزەهەمین ڕۆژی ناڕەزامەندییەکاندا وازی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران هێنا.

میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە هیواداریی دەربڕیوە.