شەهادەتی گەنجێکی فەلەستینی لە قۆدسی داگیر کراو
تشرینی دووهم 17, 2019 12:11 Asia/Tehran
لەئاکامی پەلاماری لەشکەرییانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر قۆدسی داگیر کراو،گەنجێکی فەلەستینی بە زەبری گوللـە شەهید بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی ئەلعالەم، لەشکەریانی زایۆنی ڕۆژی یەکشەممە،گەنجێکی فەلەستینی یان لە "توڵکەرەم"، لە قۆدسی داگیرکراو،داوەتە بەر گوللـە.
شارومەندیکی فەلەستینی یش لە تولکەرم بە زەبری گوللـەی زایۆنیستەکان برینداربووە. لەپەلامارەکانی چەند رۆژی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەیش ٣٤ فەلەستینی لە وان سێ منداڵ و ئافرەتێک شەهید و زیاتر لە ١١٠ کەس برینداربوون.
زایۆنیستەکان بۆ دەستڕاگەییشتن بە ئامانجە پەرەخوازانەکانی خۆیان لە رۆژ دا پەلامار دەکەنە سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان بە بانگەشەکانی پڕو پووچ شەهید ویان بریندار و قۆڵبەستیان دەکەن.
سەرپەیڤ