سێ وەزیری لوبنان بە تۆمەتی کاری گەندەڵی دادگایی دەکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372202-سێ_وەزیری_لوبنان_بە_تۆمەتی_کاری_گەندەڵی_دادگایی_دەکرێن
هەریەک لە وەزیرانی راگەیاندنی لوبنان و دو وەزیری پێشوی پەیوەندیەکانی ئەو وڵاتە بەتۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشت وڵات، درانە دادگای تاوانەکانی تایبەت بە دادگاییکردنی بەرپرسە باڵاکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2019 12:57 Asia/Tehran
  • سێ وەزیری لوبنان بە تۆمەتی کاری گەندەڵی دادگایی دەکرێن

هەریەک لە وەزیرانی راگەیاندنی لوبنان و دو وەزیری پێشوی پەیوەندیەکانی ئەو وڵاتە بەتۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشت وڵات، درانە دادگای تاوانەکانی تایبەت بە دادگاییکردنی بەرپرسە باڵاکان.

به پیی راپورتی خەندان-دەزگای نیشتیمانی بۆ راگەیاندن و سەرچاوە دادوەریەکانی لوبنان بڵاویکردەوە، "عەلی ئیبراهیم، جێگری داواکاری گشتی لوبنان هەریەکە لە جەمال جەراح، وەزیری راگەیاندن و نیکۆلاس سەحناوی و بەترەس حەرب، وەزیرانی پێشوی پەیوەندیەکانی لوبنانی رەوانەی دادگا کردون بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی.

لە وەڵامی جێگری داواکاری گشتی لوبناندا، نیکۆلاس سەحناوی، وەزیری پێشوی پەیوەندیەکانی لوبنان لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "من ئامادەم لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری بوەستم، زۆر دڵنیام هیچ هەڵەیەکم لە بەڕێوەبردنی پۆستەکەم و خزمەتی گەلدا ئەنجامنەداوە".

وەزیری راگەیاندنیش لەوبارەیەوە وتی، "داواکاری گشتی مافی دەرکردنی فەرمانی دادگایکردنی ئێمەی نیە، پێویستە بۆ ئەو کارە رەزامەندی هەرسێ دەسەڵاتەکەی لوبنان وەربگیردرێت". ئەوە بە یەکەمین دۆسیەی دادوەری هەژماردەکرێت، کە بەرزکرابێتەوە لەدژی بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە، لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی لوبنانەوە، کە بەهۆی قەیرانی ئابوری ئەو وڵاتەوە لە 17ی ئۆکتۆبەر دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.خۆپیشاندەران بەردەوام ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەبەرامبەر دەسەڵاتدارانی ئێستای وڵاتەکەیان، بە گەندەڵ و کەمتوانا لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی وڵاتەکەیان ناویان دەبەن.