مردنی 71 هەزار نەخۆشی یەمەنی بە هۆی بەردەوامبوونی گەمارۆی یەمەن
تشرینی دووهم 23, 2019 04:53 Asia/Tehran
وەزیری تەندروستیی یەمەن شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا باسی مردنی لانیکەم 71 هەزار نەخۆشی یەمەنی کرد بە هۆی گەمارۆی ئەم وڵاتە لە لایەن هاوپەیمانیی سعودیەوە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، وەزاڕەتی تەندروستی یەمەن لەم بەیاننامەیەدا وتیشی، لە دەسپێکی هێرشی هاوپەیمانیی سعودیەوە بۆسەر یەمەن تا ئێستا لانیکەم 43 هەزار نەخۆشی یەمەنی بە هۆی نەبوونی دەرەتانی سەفەری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ چارەسەریی ، گیانی خۆیان لەدەستداوە .
بەپێی راگەیاندنی وەزاڕەتی تەندرستیی یەمەن ، 28 هەزار نەخۆشی شێرپەنجەییش بە هۆی گەمارۆی یەمن و نەگەیشتتنی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گیانی خۆیان لەدەسداوە .