برینداربوونی 8 فەلەستینی لە هێرشی سەربازانی زایونی بۆسەر لێواری روژاوای رووباری ئەردەن
تشرینی دووهم 23, 2019 05:38 Asia/Tehran
لەشکەریانی رژێمی زایونی شەوی رابردوو هەڵیانکوتایەسەر ناوچەی ئەلخەلیل لە لێوار ی رۆژاوای چۆمی ئەردەن .
سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند ، لە هێرشی لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر ئەلخەلیل لانیکەم 8 فەلەستینی بریندار بوون .
زایۆنیەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی فراوانخوازانەی خۆیان هەر رۆژ پەلامار دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینیەکان شەهید و بریندار یان راپێچی بەندیخانە دەکەن .
ئێستاکە نریکەی 6 هەزار فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ئیسراییلدان . لەم هەژمارە 62 ئافرەت و 300 کەسیش لە ژێر تەمەنی یاساییدان .
یەخسیرانی فەلەستینی لە بەندی رژێمی زایۆنی بەردەوام دەکەونە بەر ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و رۆحی یان ئاکاری نائنیسانی .