حەفتەر لە پێتەختی لیبی ناوچەی دژەفڕینی ڕاگەیاند
تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» شەوی یەکشەممە لە تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتە ناوچەی دژەفڕینی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس،تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» لە بەیاننامەیەک دا جەختی لەوە کردەوە کە ناوچەی دژەفڕین لە شەوی یەکشەممەوە لە سەرتاسەری تەرابلۆسی پێتەختی لیبی بێجگە لە فڕگەی نێونەتەوەیی «مەعیتیق» لە ڕۆژھەڵاتی ئەم شارە، جێبەجێ دەکرێت.
بە گوێرەی بەیاننامەکەی تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی، ناوچەی دژەفڕین بۆ تەواوی فڕۆکە خۆجێییەکان بە فڕۆکە موسافیرھەڵگری بیانی و سەربازیشەوە جێبەجێ دەکرێت.
دیار نییە کە «خەلیفە حەفتەر»و ھێزەکانی ژێر فەرمانی تا چ ڕادەیەک پێیان دەکرێت گەڵاڵەی ناوچەی دژەفڕین ڕاپەڕێنن و لەگەڵ ئەو فڕۆکانەی کە فەرمانەکەیان پێشێل دەکەن چ ھەڵس و کەوتێک دەکەن.
تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» کە چەند ساڵێک بوو بە داکۆکیی عەرەبستانی سەعودی سعودی و میسر و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستی بەسەر روژهەڵاتی لیبی دا گرت بوو ، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەرەو باکوری ئەم وڵاتە پێشڕەویی کردووە. خەلیفە حەفتەر چوارەمی ئاپریلی ئەمساڵە زایینییە فەرمانی دایە لەشکریانی ژێر ڕکێفی خۆی ھەتا پەلاماری تەرابلۆس بدەن. بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، لەو پەلامارانەدا ١٢٠ ھەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیانیان لە دەست داوە .
ئەو ھەنگاوانەی «خەلیفە حەفتەر» لە لایەن کۆمەڵگای جیھانییەوە شەرمەزار کراوە.
لەوەتەی ئەم شاڵاوانە دەستیان پێ کراوە ھەتا ئێستا پتر لە ١٠٩٠ کەس لە تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتە کوژراون و لانیکەم ٥٧٠٠ کەسیش بریندار بوونە.