خۆپیشاندان دژی نەتانیاهۆ لە تیل ئەبیب
سەدان کەس لە دانیشتوانی فەلەستینی داگیر کراو شەوی یەکشەممە لە تیل ئەبیب بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییان لە حاند گەندەڵی دراوی"بینیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی خۆپیشاندانیان ساز دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، نارازیان لەم خۆپیشاندانە بەبەرزکردنەوەی دروشمگەلێک خوازیاری لەکارکشانەوەی نەتانیاهۆ بوون.
سەرزەوینە داگیر کراوەکان لەماوەی مانگەکانی ئەمدواییە بەجاران شایەتی خۆپیشاندان دژی گەندەڵی دراوی بنیامین نەتانیاهۆ بووە.
"ئاویخای مندلبلیت" دادئەستێنی گستی رژێمی زایۆنی پێنجشەممەی ڕابردوو بە فەرمی دژی "بنیامین نەتانیاهۆ"،سەرۆک وەزیرانی ئەم رژیمە تاوانگەلێکی ڕاگەیاند و ئەوی بە گەندەڵی دراوی، تەزویر و کەڵکی خراپ گرتن لە متمانەی گشتی تۆمەتبار کرد. نەتانیاهۆ لە اموەی مانگەکانی ئەمدواییە گیرۆدەی ٤ دۆسییەی گەندەڵی دراوی بووە؛ دۆسییەگەلێک کەلە میدیاکان بە "دۆسییەی ١٠٠٠"،"دۆسییەی٢٠٠٠""دۆسییەی ٣٠٠٠"و "دۆسییەی٤٠٠٠" بەناوبانگن. نەتانیاهۆ یەکەمین کاربەدەستی رژیمی زایۆنی نییە کە بەرەو ڕووی تویژینەوەو لێپێچینەوەی کەیفەری بۆتەوە. گەندەڵی ئەخلاقی و دراوی لەنێوان کاربەدەستانی ئەم رژیمە باوە.