ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەیF-35 بە وڵاتانی عەرەبی قەدەغە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372438-ئەمریکا_فرۆشتنی_فڕۆکەیf_35_بە_وڵاتانی_عەرەبی_قەدەغە_دەکات
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا فڕۆشتنی فرۆکەی F-35 بە وڵاتی ئیمارات و هەمو وڵاتانی عەرەبی راگرت، بەمەبەستی هێشتنەوەی ئیسرائیل وەک بەهێزترین دەسەڵات لە ناوچەی رۆهەڵاتی ناوەراست لەروی هێزی ئاسمانییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2019 14:21 Asia/Tehran
  • ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەیF-35 بە وڵاتانی عەرەبی قەدەغە دەکات

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا فڕۆشتنی فرۆکەی F-35 بە وڵاتی ئیمارات و هەمو وڵاتانی عەرەبی راگرت، بەمەبەستی هێشتنەوەی ئیسرائیل وەک بەهێزترین دەسەڵات لە ناوچەی رۆهەڵاتی ناوەراست لەروی هێزی ئاسمانییەوە.

به پێی راپۆرتی خەندان؛  کەناڵی 13ی ئیسرائیلیبڵاویکردوە، بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا و ئیسڕائیل گفتوگۆیان لەوبارەیەوە ئەنجامداوە و بڕیاری قەدەغەکردنی فڕۆشتنی فڕۆکەی F-35 بە وڵاتی ئیمارات و وڵاتانی دیکەی عەرەبی دراوە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئیمارات بۆ ماوەی شەش ساڵە هەوڵی بێ وچان دەدات بۆ کرینی فڕۆکەی F-35 لە ئەمریکا و چەندین جار رایگەیاندوە، کە پارە کێشە نابێت، لەدوای ئەو پێشانگا گەورەیەی کە بۆ نمایشی فڕۆکە جەنگییەکان لەم داوییانەدا لە دوبەی بەڕێوەچو، ویستی ئەو وڵاتەی بۆکڕینی ئەو فڕۆکە جەنگیانە زیادیکرد. ویلایە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تا ئێستاش پابەندە بە رێککەوتننامەی MQE بۆ پارێزگاری مانەوی ئیسرائیل وەک بەهێزترین هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا. MQE چەمکێکی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە، بەهۆیەوە واشنتن پابەندکراوە، بە پارێزگاری لە مانەوەی ئیسرائیل، وەک بەهێزترین هێزی ناوچەکە لەروی تەکنەلۆژیا و تەکنیکی چەندین لایەنی دیکەوە.