خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی لە فەلەستین؛ و سوتاندنی ئاڵای ئەمریکاو رژیمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372515-خۆپێشاندانی_دژە_ئەمریکی_لە_فەلەستین_و_سوتاندنی_ئاڵای_ئەمریکاو_رژیمی_زایۆنی
هەزاران فەلەستینی رۆژی سێ شەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە داکۆکیی ئەمریکا لە شارۆچکە سازییەکانی رژیمی زایۆنی لەناوچە جیاجیاکانی فەلەستین خۆپێشاندانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2019 05:11 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی لە فەلەستین؛ و سوتاندنی ئاڵای ئەمریکاو رژیمی زایۆنی

هەزاران فەلەستینی رۆژی سێ شەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە داکۆکیی ئەمریکا لە شارۆچکە سازییەکانی رژیمی زایۆنی لەناوچە جیاجیاکانی فەلەستین خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، فەلەستینیەکان لەو خۆپێشاندانەدا ئاڵاکانی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیان سوتاند.

سەربازانی رژیمی زایۆنیش بە هێرش کردنەسەر خۆپێشاندەران، لانیکەم ٦٣ فەلەستینیان بریندار کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دووشەممە١٨ی نۆڤمبەر بە پاڵپشتیی دووبارەی لە داگیرکەریی رژیمی زایۆنی لە سەرزەوینی فەلەستین ڕایگەیاند، واشنگتۆن لەمەودوا، شارۆچکە سازیەکانی ئیسرائیل لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن لەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان نازانێ.

"مایک پۆمپێئۆ" بەئاماژە بەوەی کە واشنگتۆن سیاسەتەکەی لەهەمبەر شارۆچکە سازیەکانی ئیسرائیل لە لێواری رۆژاوا گۆڕیوە، ئیدیعای کرد، ئەو شارۆچکەسازییانە خۆی لەخۆیدا وەک پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان نایەتە ئەژمار.

رژیمی زایۆنی هەردەم بێ گرینگی دان بە داواکاریی کۆمەڵگای جیهانی درێژە دەدا بە شارۆچکەسازییەکانی و ئەمریکاش پاڵپشتیەتی لەوبارەوە.

گشت ئەو شارۆچکانە، بەپێی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، کارێکی نایاسایین.