پێداگریی نەتانیاھوو لەسەر پەیوەستکردنی لێواری رۆژاوا بە ناوچە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381078-پێداگریی_نەتانیاھوو_لەسەر_پەیوەستکردنی_لێواری_رۆژاوا_بە_ناوچە_داگیرکراوەکان
سەرۆک وەیزرانی رژێمی زایۆنی لە ئاھەنگی ناساندنی کابینەی ھەرا لەسەری خۆی گوتی ، گەڵاڵەی داگیرکردنی زەویەکانی لێواری رۆژاوا لە کابینەی نوێی ئەودا ئەنجام دەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2020 15:14 Asia/Tehran
  • پێداگریی نەتانیاھوو لەسەر پەیوەستکردنی لێواری رۆژاوا بە ناوچە داگیرکراوەکان

سەرۆک وەیزرانی رژێمی زایۆنی لە ئاھەنگی ناساندنی کابینەی ھەرا لەسەری خۆی گوتی ، گەڵاڵەی داگیرکردنی زەویەکانی لێواری رۆژاوا لە کابینەی نوێی ئەودا ئەنجام دەبێ .

بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تایمز ئیسراییل ، بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دەسپێکی کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەم رژێمە کە بۆ پێکھێنانی کابینیە نوێ بەڕێوەچوو ، بانگەشەی ئەوەیکرد : یاسای ئیسراییل دەبێ لێواری رۆژاواش بگرێتەوە ، چونکە ئەم ھەنگاوە ئاشتیی نزیکتر دەکاتەوە . 

نەتانیاھوو لەم کۆبوونەوەدا باسی پێکھتنی کابینەی یەکڕیزیی بۆ زایۆنیەکانی کرد و رێزی گرت لە داکۆکیی ئەمریکا لە گەڵاڵەی داگیرکردنی لێواری رۆژاوا .

نەتانیاھوو رێکەوتی دیاریکراو بۆ دانیشتنی بێنی گانتێز لە سەر  کورسی سەرۆک وەزیریی  ئەم رژێمەی 17ی نوامبری 2021 راگەیاند .

ئەندامانی بزووتنەوەی بێلایەنەکان رۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ھەرچەشنە ھەنگاوی داھاتووی رژێمی زایۆنی لە بارەی پەیوەستکردنی لێواری رۆژاوا بە ناوچە داگیرکراوەکانی ئێدانە کرد و بە پێشێلکەری ئاشکرای مافی نێودەوڵەتیی لەوان جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەکان ، کۆنڤانسیۆنی چوارەمی ژنێڤ و بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکانی زانی .