بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی دادگای نەتانیاھوو ، ئەمڕۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381373-بەڕێوەچوونی_یەکەم_کۆبوونەوەی_دادگای_نەتانیاھوو_ئەمڕۆ
یەکەم کۆبوونەوەی دادگای سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی بە تاوانی گەندەڵی دارایی ئەمڕۆ لە قودسی داگیرکراو بەڕێوەدەچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2020 12:10 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی دادگای نەتانیاھوو ، ئەمڕۆ

یەکەم کۆبوونەوەی دادگای سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی بە تاوانی گەندەڵی دارایی ئەمڕۆ لە قودسی داگیرکراو بەڕێوەدەچێ.

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، کۆبوونەوەی دادگای بەنیامین نەتیانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە سێ دۆسیەی گەندەڵی دارایی بە دانی بەرتیل ، دەسبڕین و قۆستنەوەی متمانەی گشتیی بڕیار بوو 17ی مارسی 2020 بەڕێوەبچێ بەڵام دوای فەرمانی ئەمیر ئوھنا وەزیری پێشووی دادڤانی رژێمی زایۆنی بۆ ھەڵوەشاندنی کۆبوونەوەکانی دادگا لەبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا ، کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ 24 ی ئایار دواخرا . 

بە پێی ئەم راپۆرتە بزووتنەوەی  ( ئاڵای ڕەش ) بە دروشمی (تاوانباری گەندەڵی سەرۆک وەزیری من نیە ) بڕیارە ھاواکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی دادگای نەتانیاھوو لە ناوچە داگیرکراوەکان کۆبوونەوەی ناڕازیانە بەڕێوەببات . 

دادئەستێنی رژێمی زایۆنی ساڵی رابردوو لە دژی نەتانیاھوو داوای بەرزکردەوە و ئەوی تاوانبار کرد بە گەندەڵی دارایی، گزیکاری و قۆستنەوەی متمانەی گشتیی .