مەرجی حەماس بۆ گۆڕینەوەی یەخسیران لە گەڵ رژێمی زایۆنیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381420-مەرجی_حەماس_بۆ_گۆڕینەوەی_یەخسیران_لە_گەڵ_رژێمی_زایۆنیی
سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس گوتی : حەماس تا کاتێک کە دڵنیا نەبێ رژێمی زایۆنیی نرخێک ئەدات ، حازر نیە رێککەوتنی گۆڕینەوەی یەخسیران ئیمزا بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2020 08:25 Asia/Tehran
  • مەرجی حەماس بۆ گۆڕینەوەی یەخسیران لە گەڵ رژێمی زایۆنیی

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس گوتی : حەماس تا کاتێک کە دڵنیا نەبێ رژێمی زایۆنیی نرخێک ئەدات ، حازر نیە رێککەوتنی گۆڕینەوەی یەخسیران ئیمزا بکات .

بە پێی راپۆرتی رۆژی  دوشەممەی فەلەستین ئەلیەوم ، ئیسماعیل ھەنیە گوتیشی ، حەماس بۆ ئازادکردنی یەخسیرانی فەلەستینی بەندکراوی داگیرکەرانی زایۆنیست ھەموو توانای خۆی دەکار ھێناوە . 

بزووتنەوەی حماس حەوتەی رابردووش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند : تاکە رێگای گەڕانەوەی یەخسیرانی  زایۆنی بۆ بنەماڵەکانیان لە رێگەی پرۆسەی گۆڕینەوەی راستەقینە لە گەڵ یەخسرانی فەلەستینیە . 

یەحیا سەنوار بەرپرسی نوسینگەی حەماس لە غەززە لە مانگی نیساندا پێشنیاری دا ئەم بزووتنەوەیە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا  ئامادەیە لە کاتی ئازادکرانی یەخسیرانی فەلەستینی بەساڵاچوو ، نەخۆش و ژنان و منداڵانی  یەخسیری فەلەستینی ، ھاسانکاریەک لە گۆڕینەوەی یەخسیران بکات . 

4 ھەزار و 800 فەلەستینی لە بەندیخانەکانی رژێمی زایونی دا گیراون .