جەختی بزوتنەوە فەلەستینییەکان لە سەر بەردەوامیی خۆڕاگری دژی داگیرکەرانی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381954-جەختی_بزوتنەوە_فەلەستینییەکان_لە_سەر_بەردەوامیی_خۆڕاگری_دژی_داگیرکەرانی_زایونی
بزوتنەوە فەلەستینییەکانی فەتح و حەماس لە ساڵگەڕی شەڕی ١٩٦٧(یەومولنەکسە)ی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایونی ڕایانگەیاند: خۆڕاگری بۆ شکست پێ ھێنانی پیلانی زایونییەکان ھەروا بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2020 09:09 Asia/Tehran
  • جەختی بزوتنەوە فەلەستینییەکان لە سەر بەردەوامیی خۆڕاگری دژی داگیرکەرانی زایونی

بزوتنەوە فەلەستینییەکانی فەتح و حەماس لە ساڵگەڕی شەڕی ١٩٦٧(یەومولنەکسە)ی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایونی ڕایانگەیاند: خۆڕاگری بۆ شکست پێ ھێنانی پیلانی زایونییەکان ھەروا بەردەوامە.

(یەومولنەکسە)ی پێنجەمی ژوئەنی ساڵی ١٩٦٧ ساڵگەڕی داگیرکرانی بەشێک لە فەلەستین و ئەردەن و سووریا لە لایەن ڕژێمی زایونییەوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سەما، «عەبدوللـەتیف ئەلقانوع» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وتی: ئەو خۆڕاگرییەی کە توانی ڕژێمی داگیرکەر لە کەرتی غەززە وەدەر بنێت، دەتوانێ ئەم کارە لە ناوچەکانی دیکەش بکات و پرۆژە ناحەزەکان بڕوخێنێ.

بزوتنەوەی فەلەستینیی فەتحیش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای پێداگرتن لە سەر خواستی گەلی فەلەستین بۆ ڕرگار کردنی سەرزەوینەکەیان ڕایگەیاند: پیلانی داگیرکردنی سەرزەوییەکانی کەرتی ڕۆژئاواوھەروەھا گەڵاڵەی ناسراو بە «سەودای سەدە» بە دڵنیاییەوە شکست دێنێ.

بروتنەوەی فەتح ھەروەھا ئوممەتی عەرەبیی بۆ ڕاچەنین و گەڕاندنەوەی یەکگرتن و ھاوپشتی دژی پیلانەکانی زایونی بانگێشتن کرد.