حوزه‌یران 17, 2020 08:44 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە گردوپەڕی تەلەبیب کوژران و بریندار بوونی دوو کەسی لێ کەوتەوە

تەقەکردن لە شاری «یافا» لە گردوپەڕی تەلەبیبی پێتەختی ئیسرائیل کوژراوێک و بریندارێکی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زایونیستیی «جرۆزاڵم پۆست» تەقەکردنەکە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە شەقامی «ڕوبنشتاین»ی شاری بەندەریی «یافا» ڕووی داو لەم ڕووداوەدا لاوێکی بیست ساڵان کوژراو منداڵێکیش بریندار بوو.

بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ڕژێمی زایونی، تەقەکردنەکە کارێکی تاوانکارانە بووەو تەقەکەرانیش دوای ئەو کارەیان ھەڵاتوون.

پەرەسەندنی بێکاری لە نێو شارۆچکە نشینە زایونییەکان بووەتە ھۆی پەرەسەندنی لە ڕادەبەدەری تاوان و دڕندەکاری لە نێویاندا.

سەرپەیڤ