حوزه‌یران 26, 2020 21:12 Asia/Tehran
  • وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل: گەڵاڵەی داگیرکاریی تازە ھەڵەیەکی گەورەی مێژووییە

وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ڕژێمی زایونی داگیرکردنی بەشگەلێکی زیاتری زەوی و زاری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و لکاندنی بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی بە ھەڵەیەکی گەورەی مێژوویی زانی.

«زیپی لیڤنی» وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ڕژێمی زایونی لە وتووێژێکدا بەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی «سی ئێن ئێن» وتی: لکاندنی نزیکەی لەسەدا سیی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە سەرزەوییە داگیرکراوەکان، بە واتای لەبار چوونی ئەو ئاشتییەیە کە ھیوای ئەوە دەکرا لە داھاتوودا وەدی بێت کە دیارە ئەمەش بە زیانی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلە.

ھەر لەم حاڵەدا «سەلاحەددین برۆدیل» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) جارێکی تر بۆ دژایەتی لەگەڵ کرداری ڕژێمی زایونی لەمەڕ داگیرکردنی بەشگەلێکی زیاتری زەوی و زاری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و لکاندنی بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە، خوازیاری یەکگرتنی فەلەستینییەکان و داکۆکی کردنیان لە خۆڕاگری بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بوو.

سەرپەیڤ