ته‌مووز 13, 2020 13:07 Asia/Tehran
  • هەوڵی نتانیاهۆ بۆ کونتڕۆڵ کردنی ناڕازیان بە بەڵێنی قەرەبووی دارایی

بە دوای ناڕەزایەتیە بەربڵاوەکانی ڕۆژی شەمە لە ئیسرائیل دژی دۆخی ئابووری و کردەوەی ناشیاوی ڕژیمی نتنایاهۆ لە هەمبەر کۆرۆنا، سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە بەڵێنی پشتگری ماڵیی دا بەو کەسانەی کە خەساری ئابووریان لێکەوتووە .

 

نتانیاهۆ هەوڵ ئەدات بەو جۆرە بەرتیل دانانە تووڕەیی خەڵکی ئیسرائیل دامرکێنێ .

بنیامین نتانیاهۆ  سەرۆک وەزیرانی  ئیسرائیل  ڕۆژی یەکشەمە بەڵێنمەند بوو  کە دەوڵەتەکەی  یارمەتی  دارایی  بدات  بە  خەسار دیتووان لە ڤایرۆسی کورۆنا .

ئەو  بەڵێنەی  نتانیاهۆ لە حاڵێکدا  ڕاگەیندرا  کە ڕەخنەکان  لە سیاسەتی  دەوڵەتی  ناوبراو بۆ  هەڵس و کەوتی لە گەڵ قەیرانی کورونا   پەرەی  سەندووە .

سەرۆک وەزیرانی  ڕژیمی زایۆنی  وتی  ئەو  پەکەیجە  لاگریە خەڵاتێکە و پێویستی  بە یاسایەکی تایبەت نیە  ئێمە  ئەمڕۆ  فەرمانگەلی پێویست دەر دەکەین و لە چەند ڕۆژی  داهاتوودا ئەو یارمەتیە  داراییە  دەڕژێتە ژمارەی بانکیی  ئەو کەسانەی  کە لەبەر  ڤایرۆسی  کۆرۆنا  تووشی  خەساری ئابووری  هاتوون.

ئەو وتانەی نتانیاهۆ  دوا  ئەوە بوو کە  ڕۆژی  شەمە  هەزاران  ئیسرائیلی  بە خۆپیشاندان   لە گۆڕەپانی  ڕابین  لە تەلابیب  سیاسەتەکانی حکومەتی  ناوبراویان  لە هەمبەر  کۆرۆنا ئیدانە کرد  کە  هێندێکیش  قۆڵبەست کران .

 

سەرپەیڤ