ته‌مووز 18, 2020 09:41 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسەر ناڕازیانی فەلەستینی لە ڕۆخی خۆرئاوایی

لە پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسەر ناڕازیانی فەلەستینی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چومی ئەردەن ،د ەیان کەس لە فەلەستینیەکان بریندار بوون.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی قودس ئەلعەرەبی ، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی کە هەوڵیان دەدا خۆپێشاندانی فەلەستینیەکان لە ناوچەی " کەفر قدوم " لە باکووری ڕۆخی خۆرئاوایی وناوچەی " عەسیرە لە پارێزگەی نابلوس  بڵاوە پێ بکەن، بە تەقە کردن  بەرەو ناڕازیانی فەلەستینی دەیان کەس لەوانیان بریندار کرد.

هەروەها ژمارێکی زۆر لە فەلەستینیەکان دوابەدوای کەڵک وەرگرتنی سەربازانی زایۆنی لە گازی فرمیسک هێنەر ، نێزیک بوو بخنکێن .

لە ناوچەی ئەلخەلیل ، لە باشووری چومی ئەردەن یش تێکەڵچوونی نێوان فەلەستینیەکان  وسەربازانی ڕژێمی زایۆنی ڕوویدا.

فەلەستینیەکان هەر هەینی بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان، ناڕەزایەتی خۆیان لەگەڵ سیاسەتە داگیر کارانەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕادەگەیەنن.

 

سەرپەیڤ