ته‌مووز 19, 2020 16:40 Asia/Tehran
  • ئەپڵ و گووگڵ نەخشەی فەڵەستین دەسڕنەوە و فەڵەستینییەکانیش ناڕەزایەتی دەردەبڕن

فەڵەستینییەکان، ڕۆژی شەممە 18ی تەمموز، لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە، هاشتاگی "فەڵەستینی ئازاد – Free Palestine"یان ڕاگەیاند وەک ڕەخنەگرتن لە کۆمپانیاکانی گووگڵ و ئەپڵ، کە نەخشەی فەڵەستینیان لەسەر نەخشەی جیهان سڕیوەتەوە.

 

ڕۆژنامەی ئەلقودسول عەرەبی بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوە و ئاوارەکانی فەڵەستین، ڕیاز مالیکی نامەیەکی فەرمی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هەردوو کۆمپانیاکە ناردووە و ناڕەزایەتیی لە بەرانبەر سڕینەوەی نەخشەی وڵاتەکەی دەربڕیوە، تۆمەتباریشی کردن بە ملکەچبوون بۆ "فشار و شەڕەنگیزیی" ئیسرائیل.

ئاژانسی وەفا سەرنجی بۆ هاشتاگێکی فەڵەستینییەکان لە تویتەر ڕاکێشا، کە وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی لەدژی دوو کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندبوو.

بەپێی ڕۆژنامەکە، ڕیاز مالیکی بە ڕادیۆی فەرمیی فەڵەستینی وت، "لابردنی ناوی فەڵەستین لەسەر نەخشەی دوو کۆمپانیاکە، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ملکەچبوونە بۆ فشار و شەڕەنگێزیی ئیسرائیل، لە ئەگەری نەگەڕاندنەوەشی، سکاڵای یاساییان لەدژ تۆمار دەکەین".

وەزیرە فەڵەستینییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بەئاسانی دەتوانین بەرپرسانی دوو کۆمپانیاکە دادگایی بکەین، ئەگەر پێداگر بوون لەسەر پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.چەند ڕۆژێک لەمەوپێش، ناوی فەڵەستین و نەخشەکەی لەسەر نەخشەکانی ئەپڵ و گووگڵ لابران، بەڵام لە ئێستادا تەنها سنووری کەرتی غەزە و ناوچەکانی کەناراوی ڕۆژاوا لەسەر نەخشەکان ماونەتەوە.

 

ئەپڵ و گووگڵ نەخشەی فەڵەستین دەسڕنەوە و فەڵەستینییەکانیش ناڕەزایەتی دەردەبڕن

فەڵەستینییەکان، ڕۆژی شەممە 18ی تەمموز، لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە، هاشتاگی "فەڵەستینی ئازاد – Free Palestine"یان ڕاگەیاند وەک ڕەخنەگرتن لە کۆمپانیاکانی گووگڵ و ئەپڵ، کە نەخشەی فەڵەستینیان لەسەر نەخشەی جیهان سڕیوەتەوە.

 

سەرپەیڤ