کابینەکەی «حسان دیاب» ھەتا کاتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی لوبنان چالاکییەکانی بەردەوام دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i384975-کابینەکەی_حسان_دیاب_ھەتا_کاتی_پێکھاتنی_دەوڵەتی_تازەی_لوبنان_چالاکییەکانی_بەردەوام_دەکات
کابینەکەی «حسان دیاب» ی سەرۆک وەزیرانی لەکار کشاوەی لوبنان ھەتا کاتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە وەک «دەوڵەتی کاربەڕێکەر» چالاکییەکانی بەردەوام دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 11, 2020 09:53 Asia/Tehran
  • کابینەکەی «حسان دیاب» ھەتا کاتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی لوبنان چالاکییەکانی بەردەوام دەکات

کابینەکەی «حسان دیاب» ی سەرۆک وەزیرانی لەکار کشاوەی لوبنان ھەتا کاتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە وەک «دەوڵەتی کاربەڕێکەر» چالاکییەکانی بەردەوام دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی نیشتیمانیی لوبنان، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی لوبنان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە جەختی لەوەش کردەوە کە،«میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان وێڕای ستایش کردنی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی کابینەکەی «حسان دیاب» داوای لێکردن ھەتا کاتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازە لە سەر چالاکییەکانیان بەرتەوام بن.

«دیاب» دوای وتاردانە تەلەفزیۆنییەکەی شەوی سێ شەممەی و ڕاگەیاندنی لەکار کشانەوەی دەوڵەتیب لوبنان لەگەڵ ژەنراڵ «عەون» لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی «بەعبەدا» دیداری کردو نامەی وازھێنانەکەی ئاراستەکرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە «ژەنراڵ میشێل عەون» و «حەسان دیاب» لەو کۆبوونەوە نیوکاژەرەدا سەبارەت بە ڕەوشتی گشتیی لوبنان و گۆڕانکارییەکانی دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت وتووێژیان کرد.

«حەسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوابەدوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت و سەرھەڵدانی گوشاری سەر دەوڵەتی ئەم وڵاتە کە دیاب وەک ھەوڵدانێک لەپبناوەی گەڕانەوەی چینی گەندەڵکاران بۆ سەر دەستەڵات لێکی دایەوە، شەوی سێ شەممە بە شێوەی فەرمی وازھێنانی خۆی و کابینەکەی ڕاگەیاند.

جێگای ئاماژەیە سەرۆک کۆماری لوبنان لە کۆبوونەوەکەدا داوای بەردەوامیی چالاکییەکانی دەوڵەتی دیاب و وەزیرەکانی کرد وەک «دەوڵەتی کاربەڕێکەر» ھەتا پێکھاتنی دەوڵەتی تازە.