تەقینەوە لە رێستورانی ئەمریکایی ئەبووزەبی ھاوکات لە گەڵ یەکەم گەشتی ئاسمانیی ئیسڕاییل بۆ ئیمارات
ئاب 31, 2020 21:47 Asia/Tehran
ھاوکات لە گەڵ یەکەم گەشتی فڕوکەی تیجاریی نێوان تەلەڤیڤ و ئەبووزەبی، رێستورانی ئەمریکیی کەی ئێف سی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبووزەبی تەقیەوە .
بە پێی راپورتی ئیرنا ، سەرچاوە ئیماراتیەکان رایانگەیاند ، لە ئەنجامی تەقینەوەی رۆژی دوشەممەی رێستورانی ئەمریکی کەی ئێف سی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبووزەبی ، چەند کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە .
ئەمڕۆ 31ی ئاب بە ئاڕاستەی ئاسایی بوونی پێوندی نێوان ئیمارات و رژێمی زایونی ، شاندێکی ئەمریکی - زایۆنی بە گەشتێکی تیجاریی لە تەلەڤیڤەوە گەیشتە ئەبووزەبی .
ئەم گەشتە بەسەر ئاسمانی عەرەبستانی سعودی دا گەیشتە ئیمارات .