کشانەوەی فەلەستین لە سەرۆکایەتی کردنی ئەم خولی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386842-کشانەوەی_فەلەستین_لە_سەرۆکایەتی_کردنی_ئەم_خولی_ئەنجومەنی_کۆمکاری_عەرەب
وەزیری دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین باسی بڕیاری ئەم دامەزراوەیەی کردووە لەمەڕ کشانەوەی لە مافی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەب لەم خولەی ئێستادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2020 19:41 Asia/Tehran
  • کشانەوەی فەلەستین لە سەرۆکایەتی کردنی ئەم خولی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەب

وەزیری دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین باسی بڕیاری ئەم دامەزراوەیەی کردووە لەمەڕ کشانەوەی لە مافی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەب لەم خولەی ئێستادا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەلەستین، «ڕیاز مالیکی» وەزیری دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی سێ شەممە وێڕی ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە پێی داگرت: دەوڵەتی فەلەستین بۆ ھێزمەند کردنی ڕۆڵ و جێ و شوێنی کۆمکاری عەرەب بەردەوام ھەوڵی داوەو قەت لە کورسییەکەی لەم کۆمکارەدا چاوپۆشی ناکات، چونکو ئەمە خۆی لە خۆی دا دەبێتە ھۆی دروست بوونی بۆشایی ھاتنە ئارای سیناریۆی جۆربەجۆر.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش «موحەممەد ئەشتییە» سەرۆک وەزیرانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، کۆمکاری عەرەبی وەک ھۆکاری لێک داێڕان و نەمانی ھاوپشتی لەنێو عەرەبەکان ناساند.

دوابەدوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی، کۆمکاری عەرەب لە کۆبوونەوەی خۆی دا گەڵاڵەکەی فەلەستینی بۆ دژایەتی لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو ڕژێمەی قەبووڵ نەکرد.