نوقم بوونی نەوتبەرێکی ئیمارات لە باشووری یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387462-نوقم_بوونی_نەوتبەرێکی_ئیمارات_لە_باشووری_یەمەن
نەوتبەرێکی ئیمارات لە بەر ھەڵتەقینی بە مینێکی دەریایی لە بەندەری «ئەلنەشیمە»ی یەمەن تەقییەوەو نوقم بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 07:18 Asia/Tehran
  • نوقم بوونی نەوتبەرێکی ئیمارات لە باشووری یەمەن

نەوتبەرێکی ئیمارات لە بەر ھەڵتەقینی بە مینێکی دەریایی لە بەندەری «ئەلنەشیمە»ی یەمەن تەقییەوەو نوقم بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی میھر،نەوتبەری «syra»ی ئیمارات ھەڵگری ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە بەەدەری «ئەلنەشیمە»ی پارێزگای «شبوە»ی باشووری یەمەن لە بەر ھەڵتەقینی بە مینێکی سەرگەردان دا تەقییەوەو نوقم بوو.

لە ئێستادا ھەواڵێکی زیاتر لە بارەی نوقم بوونی ئەو نەوتبەرەی ئیمارات لە بەر دەست دا نییە.

لە ھەل و مەرجێکدا کە یەمەن لەگەڵ قەیرانی بەرھەمی نەوتی دا بەرەوڕووە، دەست گیران بە سەر نەوتبەرەکانی ھەڵگریی سووتەمەنی ئەم وڵاتە لە لایەن ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودییەوە ھەروا بەردەوامە.