سعودی و ئیمارات کاڵاکانی تورکیایان بایکۆت کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388298-سعودی_و_ئیمارات_کاڵاکانی_تورکیایان_بایکۆت_کرد
سعودی‌و ئیماراتییەکان هەڵمەتی بایکۆتکردنی هەموو کەلوپەلێکی تورکیایان دەستپێکردوە، بایکۆتەکە لەسەر ئاستێکی فەرمی بەڕێوەناچێت، بەڵکو لەسەر ئاستی جەماوەری و شەقامە، ئەمەش بوەتە مایەی دڵەڕاوکێ‌و نیگەرانییەکی قوڵی بازرگانەکانی تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 18:11 Asia/Tehran
  • سعودی و ئیمارات کاڵاکانی تورکیایان بایکۆت کرد

سعودی‌و ئیماراتییەکان هەڵمەتی بایکۆتکردنی هەموو کەلوپەلێکی تورکیایان دەستپێکردوە، بایکۆتەکە لەسەر ئاستێکی فەرمی بەڕێوەناچێت، بەڵکو لەسەر ئاستی جەماوەری و شەقامە، ئەمەش بوەتە مایەی دڵەڕاوکێ‌و نیگەرانییەکی قوڵی بازرگانەکانی تورکیا.

ئەم هەڵمەتی بایکۆتکردنە سەرەتا لەسۆشیاڵ میدیا دەستیپێکرد، کاتێکیش هەردوو بواری بازرگانی‌و پیشەسازی گرتەوە، هەڵمەتەکە بوە هەڵمەتێکی ڕاستەقینە.

عەجلان عەجلانی سەرۆکی ژوری بارزگانی سعودیە دەستپێشخەری کرد بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە کە بریتیبوو لەڕاگەیاندنی سێ (نەخێر): نەخێر بۆ وەبەرهێنان لەتورکیا و نەخێر بۆ هاوردەکردنی کەلوپەلی تورکی لەگەڵ  نەخێر بۆ گەشتوگوزار لەتورکیا.

بایکۆتەکە هەر بەوەوە نەوەستا و هەنگاوی تری بەدوادا هەت تا گەیشتە ئەوەی هەموو ئەو براند بازرگانیە جیهانیانەشی گرتەوە کە لەتورکیا دروست دەکرێن و داوا دەکرێت کۆمپانیاکانیان بگوازنەوە بۆ ولاتێکی تر بۆئەوەی لە بایکۆتەکە بەدەربن.

ڕاپۆرتێکی میدیای بەریتانی ئەوەی ڕاگەیاندوە کە بایکۆتەکە دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە بۆ ئابوری تورکیاو کاریگەریەکانی بە تەواوی دەر دەکەون.