راکردنی دەیان زیندانیی لە بەندیخانەیەکی بەیرووت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389443-راکردنی_دەیان_زیندانیی_لە_بەندیخانەیەکی_بەیرووت
سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی راکردنی دەیان زیندانیی لە بەندیخانەی بعەبدا لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2020 15:17 Asia/Tehran
  • راکردنی دەیان زیندانیی لە بەندیخانەیەکی بەیرووت

سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی راکردنی دەیان زیندانیی لە بەندیخانەی بعەبدا لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان دەکەن .

ژمارەیەک بەندکراوی بەندینخانەیەکی لوبنان هەڵهاتنێکی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا، بەڵام لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا پێنجیان گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی نیشتیمانی میدیای لوبنان ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەم بڵاویکردەوە، ڕوداوی هەڵهاتنی بەندکراوان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندینخانەی بعەبدا ڕوویداوە، پاش ئەوەی هێرشیان کردوەتەسەر کارمەندانی پۆلیس و دەرگای زیندانەکەیان شکاندووە.

ڕونیشیکردەوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان شوێن بەندکراوە هەڵهاتووەکان کەوتوون، ئەو ئۆتۆمبێلەی بەندکراوان دەستیان بەسەردا گرتووە بۆ هەڵهاتنەکەیان بەر درەختێک کەوتووە و بەهۆیەوە پێنج-یان گیانیان لەدەستداوە و دوانی دیکەش برینداربوون.

لە ڕوداوەکەدا نزیکەی 70 بەندکراو و ڕاگیراو هەڵهاتوون، بەڵام دوای گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنییەکان و گەمارۆدانی ناوچەکە 20یان دەستگیرکراونەتەوە.