تشرینی دووه‌م 22, 2020 14:26 Asia/Tehran
  • رەخنە و گازندە لە کارنامەی مافی مرۆڤی عەرەبستان لە دانیشتنی گروپی 20 دا

ژمارێک لە وڵاتان و رێکخراوەکانی ئامادەبوو لە دانیشتنی ئۆنلاینی گروپی 20 ، پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستانی سعودیان شەرمەزار کرد .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم ئەمڕۆ یەکشەممە لە راپۆرێک دا رایگەیاند ، لەم خولەی دانیشتنی ئۆنلاینی گروپی بیست بابەتی گرنگی وەک مافی مرۆڤ تاووتوێ کران و رەخنەی توندی وڵاتانی دیکەی لە رەوشی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان بەدوادابوو . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، ئەندامانی یەکیەتی ئەوروپاش لەم کۆبوونەوەدا بەپەرۆشیی خۆیان لە بەردەوامبوونی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان راگەیاند و ئەم پێشێلکاریانەیان بە شتێکی زۆر مەترسیدار زانی . 

دانیشتنی سەرانی گروپی 20 رۆژی رابردوو شەممە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ 22 ی نوامبر درێژەی  ھەیە .

سەرپەیڤ