بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین تیرۆری «فەخری زادە»ی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389709-بەرەی_گەل_لە_پێناوی_ڕزگاریی_فەلەستین_تیرۆری_فەخری_زادە_ی_ئیدانە_کرد
سەرکردایەتیی گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین تیرۆری «موحسین فەخری زادە» شەھیدی پیشەسازیی بەرگریکارانەی ئێرانی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 21:59 Asia/Tehran
  • بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین تیرۆری «فەخری زادە»ی ئیدانە کرد

سەرکردایەتیی گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین تیرۆری «موحسین فەخری زادە» شەھیدی پیشەسازیی بەرگریکارانەی ئێرانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین جەختی کرد: تیرۆرس «فەخری زادە» زانای ئێرانی تواناییەکانی ئێران بەوچەشنەی کە سەرکردە تیرۆریستەکانی ڕژێمی زایونی بۆی دەچن، لاواز ناکات.

میدیاکانی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە زایونییەکان باسی ھەگەری دەست ھەبوونی تەلەبیب لە تیرۆری «موحسین فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ئێرانیان کرد.

کەناڵی مەیادین شەوی شەممە بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرگشتیی پێشووی وەزارەتی کاروباری ستراتژیی ئیسرائیل «فەخری زادە»ی وەک «قاسم سولەیمانیی» بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران ناو بردووەو وتویەتی: وەھا ڕووداوێک بەس بۆی ھەیە لە لایەن تەلەبیب و واشێنگتۆنەوە ئەنجامی گرتبێت.