رووخاندنی 52 ماڵی فەلەستینی لە لایەن هێزە زایۆنیەکان
سوپای ڕژیمی زایۆنی لە سەرەتاکانی مانگی دیسامبرەوە تا ئێستا دەیان ماڵی فەلەستینیان لە کەرتی ڕۆژئاوایی و قودسی داگیرکراو ڕووخاندووە .
نووسینگەی هاوئاهەنگیی کاروباری مرۆڤ دوستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان" ئوچا " ئەمڕۆ شەمە لە بەیاننامەیک دا ڕایگەیاند داگیرکارانی زایۆنی لە دوو هەفتەی ئەم دواییەدا 53 ماڵی فەلەستینیان بە بیانووی ساز کردنی نایاسایی و نەبوونی مۆڵەتنامە کاول کردووە کە بە هۆیەوە 67 فەلەستینی لەماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوونە و 860کەسی دیکەش تووشی زیان هاتوون .
هەندێ لە دامەزراوەکانی مافی فەلەستینی و نێونەتەوەیی وتەنانەت زایونیستی ڕایانگەیاند تەلەبیب بە شێوەی ئەنقەست ژوماری دەرکردنی مۆڵەتنامەی سازکردنی بۆ فەلەستینیەکانی دانیشتووی قودس و کەرتی ڕۆژئاوایی کەم کردووەتەوە .
لە لایەکی دیکەوە یەکێتیی ئوروپا وشداری دا 200 بنەماڵەی فەلەستینی بەیتولموقەدەس لە مەترسی چوڵ کرانی بە زۆرە ملێی ماڵەکانیاندان بو سازکردنی شارۆچکە زایونی نشینەکان .