تێکڕوخاندنی 170 ماڵی فەلەستینی لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i390849-تێکڕوخاندنی_170_ماڵی_فەلەستینی_لە_لایەن_رژێمی_زایۆنیەوە
وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین باسی تێکڕوخاندنی زیاتر لە 170 دەست خانووبەرەی دانیشتوانی فەلەستنیی لە قودسی داگیرکراو و ئاوارەبوونی زیاتر لە 400 کەس لەوانی کرد لە ساڵی 2020 دا لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2020 05:51 Asia/Tehran
  • تێکڕوخاندنی 170 ماڵی فەلەستینی لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین باسی تێکڕوخاندنی زیاتر لە 170 دەست خانووبەرەی دانیشتوانی فەلەستنیی لە قودسی داگیرکراو و ئاوارەبوونی زیاتر لە 400 کەس لەوانی کرد لە ساڵی 2020 دا لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە .

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەممەی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، وەزارەتی دەرەوەی قەوارەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، رەوتی شارۆچکەسازیی لە قودسی داگیرکراو بە ئامانجی بەجولەکەکردن و نەھێشتنی شوناسی عەرەبی و فەلەستینی لە سایەی داکۆکیی حکومەتی ئێستای ئەمریکا لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە زیادی کردووە . 

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ئەم ھەنگاوەی رژێمێ زایونی بەنایاسایی داناوە و لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتیەکانی ویستووە پێشی پێ بگرن . 

بە پێی بڕیارنامەی 2334 ی ئەنجومەنی ئاسایش ، چالاکیی شارۆکەسازیی ئێسراییل نایاساییە .