وەزیری دە رەوەی یەمەن، ژیانی شەھید «سولەیمانی» سەرمەشقێکە بۆ لاوانی موسڵمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i391078-وەزیری_دە_رەوەی_یەمەن_ژیانی_شەھید_سولەیمانی_سەرمەشقێکە_بۆ_لاوانی_موسڵمان
وەزیری دەرەوە یەمەن ڕایگەیاند: ژیانی شەھید «سولەیمانی» سەرمەشقێکە بۆ لاوانی موسڵمان ھەتا لە ئاراستەی خزمەتکردنی خەڵک بەکاری بھێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2021 20:25 Asia/Tehran
  • وەزیری دە رەوەی یەمەن، ژیانی شەھید «سولەیمانی» سەرمەشقێکە بۆ لاوانی موسڵمان

وەزیری دەرەوە یەمەن ڕایگەیاند: ژیانی شەھید «سولەیمانی» سەرمەشقێکە بۆ لاوانی موسڵمان ھەتا لە ئاراستەی خزمەتکردنی خەڵک بەکاری بھێنن.

«ھشام شەرف» وەزیری دە رەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن  ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی فارس ڕایگەیاند: سەردار «قاسم سولەیمانی» لەو ئەستێرە درەوشاوانەی بەرەڤانی کردن لە چەوساوەکان بوو کە ژیانی خۆی لە ئاراستەی خزمەتکردنی خەڵک و ئوممەتی ئیسلامی دایەسەر.

«شەرەف» تیرۆری سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» بە ھۆی ئەمریکای ئیدانە کردو وتیشی: فەرماندەرانی باڵای تەوەرەی خۆڕاگری دەبێ لەمەولا بە ھاواھەنگی و ھاوپشتییەکی زیاتر، توانایی، یەکگرتوویی و ئاستی لەسەر ھەست بوونی خۆڕاگری بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی دوژمنان بەرزتر کەنەوە.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھاوڕێکانیان  سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.