پێشوازیی ئێران لە ڕۆڵی قەتەر لەمەڕ پێکھێنرانی میکانیزمێک بۆ وتووێژێکی ناوچەیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i392779-پێشوازیی_ئێران_لە_ڕۆڵی_قەتەر_لەمەڕ_پێکھێنرانی_میکانیزمێک_بۆ_وتووێژێکی_ناوچەیی
باڵوێزی ئێران لە دەوحە وتی: ئێران لە ڕۆڵی قەتەر لەمەڕ پێکھێنرانی میکانیزمێک بۆ وتووێژێکی ناوچەیی پێشوازیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2021 19:52 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئێران لە ڕۆڵی قەتەر لەمەڕ پێکھێنرانی میکانیزمێک بۆ وتووێژێکی ناوچەیی

باڵوێزی ئێران لە دەوحە وتی: ئێران لە ڕۆڵی قەتەر لەمەڕ پێکھێنرانی میکانیزمێک بۆ وتووێژێکی ناوچەیی پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «حەمید ڕەزا دیھقانی» باڵوێزی ئێران لە دەوحە وتی: تاران لە ھەوڵەکانی قەتەر بۆ پێکھێنانی میکانیزمێک بۆ وتووێژێکی ناوچەیی پێشوازیی دەکات.

باڵوێزی ئێران لە دەوحە لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام پێی داگرت و وتیشی: ئێران چاوەڕوانی گەڕانەوەی بایدێن بۆ ڕێککەوتنێکە کە دەوڵەتی ترەمپ وازی لێ ھێناوە.

«موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان» وەزیری دەرەوەی قەتەر لەم دواییەدا لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ ئێران و ئەمریکا بە مەبەستی سڕینەوەی ئاڵۆزییەکان بەردەوامە.