درێژەی خۆپێشاندان لە دژی نەتانیاھو لە قودسی داگیرکراو
شوبات 21, 2021 14:11 Asia/Tehran
دانیشتوانی فەلەستینی داگیرکراو بۆ جارێکی دیکە لە دژی بنیامین نەتانیاھو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی دەستیاندایە خۆپێشاندان .
بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی فارس ، دانیشوانی فەلەستینی داگیرکراو شەوی رابردوو بە خۆپێشاندان لە بەرامبەر شوێنی نیشتەجێبوونی بنیامین تەنتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی ، دەست لە کار کێشانەوەی ئەویان داوا کرد .
دانیشتوانی فەلەستینی داگیرکراو لەم خۆپێشاندانەدا دروشمیان لە دژی نەنتانیاھوو بەرز کردەوە .
ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە چەند مانگی رابردوودا بە جاران شایەتی خۆپێشاندان لە دژی گەندەڵیی دارایی بنیامین نەتانیاھوو و کردەوەی لاوازی ئەو لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە .