ئازادکرانی یەخسیری فەلەستینی دوای 17 ساڵ بەندکران
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی ئازادکرانی یەکێک لە یەخسیرانی فەلەستینی دەکەن دوای 17 ساڵ یەخسیرکران لە بەندیخانەکانی رژێمی زایۆنی .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەهد ، محەمەد ئەبوو جەزەر یەخسیری فەلەستینی شەوی رابردوو دوای 17 ساڵ لە بەندیخانەکانی رژێمی زایۆنی ئازاد کرا .
ئەم دیلە فەلەستینیە لە تێپەڕگەی بەیت حانونەوە گەیشتە غەززە و لە سەرەتای گەیشتنی لە لایەن بنەماڵەکەی ، بەرپرسانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی و موجاهیدانی گوردانەکانی قودسەوە پێشوازی لێکرا .
ئەبوو جەزەر جەختی کردەوە ، یەخسیرانی فەلەستینی هیوادارن یەکگرتوو بن بە تایبەت کە هەڵبژاردنمان لەپێشدایە و دەبێ بۆ بەهێزبوونی سەقام و خۆڕاگریی خۆمان کە ڕژێمی زایۆنی دەیهەوێ لێمان بستێنێ ، یەکگرتوو بین .
لە ساڵی 2020 دا ژماری یەخسیرانی فەلەستینی گەیشتە 4 هەزار و 400 کەس بۆ وێنە 170 منداڵ و 40 ئافرەت .