ئادار 13, 2021 08:09 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی مەحمود عەباس لە هەڵوێستەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ پشتیوانی کردن لە فەلەستین

سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی هەینی لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق ڕێزی گرت لە هەڵوێستەکانی لاگرانەی ئەو بەڕێزە لە گەلی فەلەستین لە دیدار لە گەڵ پاپا فرانسیس، ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان .

 

 

" محمود عەباس" لەم نامەیەدا نوسیویەتی : گەلی فەلەستین رێز دەگرێت لە پشتیوانیی ئایەتوڵڵا سیستانی لە پرسی فەلەستین وخەباتی فەلەستینیەکان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان لەوان مافی ئازادی وسەربەخۆیی.

پاپا فرانسیس ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە نەجەفی ئەشرەف چووە دیداری ئایەتۆڵڵا سیستانی وبۆ ماوەی یەک کاژێرولە پشت دەرگا داخراوەکان دا لە گەڵی وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی نوسینگەی ئایەتۆڵڵا سیستانی ئەو بەرێزە لە دیداری " پاپا فرانسیس" ئاماژەی دایە کیشەو تەگەرە گەورەکانی مرۆڤایەتی لەم سەردەمەدا لەوان بێ عەداڵەتی، هەژاری ، ئازارو ئەزیەتی مەزهەبی وفیکری وسەرکوتکردنی ئازادیە بنەڕەتیەکان و وتی: زۆرێک لە خەڵکی جیهان بە تایبەت گەلی فەلەستین لە زۆڵم ، هەژاری ، نەبوونی ئازادیە بنەڕەتیەکان ودادگەری کۆمەلایەتی ، شەڕ وبایکۆتی ئابووری لە ڕەنج وعەزابدان.

سەرپەیڤ