دیوانی سزای نێودەوڵەتیی لەبەر تاوانکاری جەنگیی ، یەک مانگ دەرفەتی بە رژێمی زایۆنیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i394324-دیوانی_سزای_نێودەوڵەتیی_لەبەر_تاوانکاری_جەنگیی_یەک_مانگ_دەرفەتی_بە_رژێمی_زایۆنیدا
دیوانی سزای نێودەوڵەتیی لە سەروبەندی لێکۆڵینەوە لە بارەی تاوانکاریی جەنگیی لە ناوچە فەلەستینیەکان یەک مانگ دەرفەتی بە رژێمی زایۆنیدا تا داوای ئەگەریی بۆ وەدواخستنی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دۆسیە بخاتەڕوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2021 07:43 Asia/Tehran
  • دیوانی سزای نێودەوڵەتیی لەبەر تاوانکاری جەنگیی ، یەک مانگ دەرفەتی بە رژێمی زایۆنیدا

دیوانی سزای نێودەوڵەتیی لە سەروبەندی لێکۆڵینەوە لە بارەی تاوانکاریی جەنگیی لە ناوچە فەلەستینیەکان یەک مانگ دەرفەتی بە رژێمی زایۆنیدا تا داوای ئەگەریی بۆ وەدواخستنی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دۆسیە بخاتەڕوو.

بە پێی راپۆرتی یئسنا بە گێڕانەوە لە یورۆنیوز ، دیوانی سزای نێودەوڵەتیی جێگیر لە شاری لاھەی ھولەند رایگەیاندبوو ، قۆناغەبەراییەکانی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم دۆسیەی دەسپێکردووە . 

ئەم بابەتە رووبەڕووی ناڕەزایەتی توندی رژێمی زایۆنی و ئەمریکا بووەتەوە . 

دیوانی سزای نێودەوڵەتیی ئیستا یەک مانگ دەرفەتی داوە بە ئیسراییل کە دوای دواکەوتنی لێکۆڵینەوە بخاتەڕوو بەو مەرجەی لێکۆڵینەوەی تایبەت لە لایەن تەلەڤیڤ بە خێرایی  لەمبارەوە دەسپێبێت . 

فاتو بێنسوودا دادئەستێنی گشتیی دیوانی سزای نێودەوڵەتیی سەرەتاکانی مانگی مارس باسی دەسپێکی لێکۆڵینەوە لە مەڕ سکاڵای فەلەستینیەکان لە بارەی روودانی تاوانکاریی جەنگی لە لایەن ئیسراییل لە کەرتی غەززە و لێواری رۆژاوای کرد کە ھاوپێوەندە بە لێکدانی سەربازیی ئیسراییل لە گەڵ فەلەستینیەکان لە ساڵی 2014 و پەرەپێدانی شارۆکە سازیی لە ناوچە فەلەستینیەکان .