ئادار 23, 2021 22:12 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی ئوردوگا لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆ جێگیر کردنی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی پێکھاتنی ھێندێک ئوردوگایان کردووە لە پارێزگای «شبوە» لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆ جێگیر کردنی چەکدارە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ھەواڵیی یەمەن، تورکیا چەکدارە تیرۆریستەکانی لە عەفرینەوە گئاستووەتەوە بۆ باکووری یەمەن ھەتا شان بە شانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی و ئیماراتی دژی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بەشەڕ بێن.

پارتی ئیخوانیی «ئیسلاح»ی سەربە تورکیاش سێ ئوردوگای لە ناوچەی «ڕزوم» لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن دروست کردووە ھەتا ئەم چەکدارە تسرۆریستانە تیای دا نیشتەجێ بن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تورکیا حەوتەی ڕابردووش بارێک چەک و چۆڵی ڕەوانەی بەندەری «قەنا» لە یەمەن کرد.

«ڕامی عەبدۆڕڕەحمان» بەڕێوەبەری ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتوویەتی: چەکدارانی سەربە دەزگای ھەواڵگریی تورکیا لە عەفرین لە ناوەڕاستەکانی مانگی ژوئیەی ڕابردوو، ژووری ئۆپزاسیۆنیان پێکھێنا ھەتا بتوانن کاری گواستنەوەی تیرۆریستان لە سووریاوە بۆ یەمەن بە ئاسانی ئەنجام بدەن.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ، ئامانجی تورکیا لە گواستنەوەی تیرۆریستان بۆ یەمەن داکۆکی کردن لە چەکدارانی پارتی «ئیسڵاح»ە.

سەرپەیڤ