زایۆنیەکان گەنجێکی فەلەستینیان شەھید کرد
ئادار 29, 2021 16:12 Asia/Tehran
سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند ، پۆلیسی رژێمی زایۆنی گەنجێکی فەلەستینیی لە حەیفا شەھید کردووە .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ھەواڵی عەرەب 48 ، لەشکەریانی رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ دوشەممە دوای وەرگرتنی راپۆرێک لە بارەی ئەوەی کە ناویان نا گومانلێکراوبوونی کەسێک بە ئەنجامدانی ئاژاوە ، بۆ شەقامێکی حەیفا نێردران و ئیدعایان کرد ئەم لاوە فەلەستینیە لە کاتی گیرانی دا بە چەقۆ پەلاماری زایۆنیەکانی داوە.
بە پێی ھەواڵەکە ، پۆلیسی رژێمی زایۆنی بە بانگەشەی ئەوەی کە یەکێک لە لەشکەریانی ئەم رژێمە لە کاتی ئەم ھەڵمەتەدا بە سووکی بریندار بووە ، تەقەی لە لاوەکە کردووە .
دوای تەقەی زایۆنیەکان لاوە فەلەستینیەکە بە قورسی بریندار دەکرێ و لە نەخۆشخانەی رەمبام دا شەھید دەبێ .
سەرپەیڤ