تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنی : موساد دەستی لە رووداوەکەی نەتەنز دابوو
میدیایەکی رژێمی زایۆنی باسی دەستتێدابوونی موساد دەکات لە رووداوی بنکەی ناڤۆکیی نەتەنزی ئێران .
کەناڵی 13 ی رژێمی زیاۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ھەواڵگریەکانی رۆژاوایی رایگەیاند ، موساد ( رێکخراوی ھەواڵگریی و سیخوڕیی رژێمی زایۆنی) لە رووداوەکەی دامەزارەوەی ناڤۆکیی نەتەنزدا دەستی بووە .
بەھرووز کەمالوەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ راگەیاند رووداوێک لە بەشێکی تۆڕی کارەبا گەیاندنی دامەزراوەکامی نتەنەز روویداوە .
عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە کاردانەوە بە رووداوی رۆژی یەکشەممە لە بەشێکی دابەشکردنی کارەبای ناوەندی ئەتۆمیی نەتەنز گوتی : ھەنگاوێک کە لە دژی ناوەندی پیتاندنی نەتەنز ئەنجامدرا نیشانەی شکستی ھێنانی نەیارانی پێشکەوتنی پیشەسازی و سیاسیی ئێران بۆ رێگرتن لە گەشەی بەرچاوی پیشەسازیی ناڤۆکی لە لایەک و دانوستانی سەرکەوتوانە بۆ نەھێشتنی بایکۆتە زاڵمانەکانە .
ساڵیحی گوتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم ھەنگاوە ترسەنۆکانە ، پێدادەگرێت لەسەر پێویستیی ھەڵسوکوتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ ئەم تیرۆریسمە ناڤۆکیە و مافی خۆی بۆ ھەنگاونان لە دژی ئەنجامدەران و فەرماندەران و یاریدەران دەپارێزێ .