کۆمکاری عەرەبی بۆ لێکدانەوەی تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی کۆدەبێتەوە
کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی بۆ لێکدانەوەی رێگای بەرنگاربوونەوەی تاوانکاریی زایۆنیەکان ، بڕیاریدا کۆبێتەوە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەری فارس ، کۆمکاری عەرەبی رۆژی شەممە رایگەیاند لەسەر داوای پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆ باس و وتووێژ لە بارەی رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانکاریی رژێمی زایۆنی لە قودس ، رۆژی دوشەممە کۆبونەوەی نائاسایی ھەبێت .
پێشتر ریاز مالکی وەزیری دەرەوەی فەلەستین خوازیاری دانیشتنی لوتکەیی ژمارێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ببوو بە مەبەستی پشتیوانی لە فەلەستین لە بەرامبەر دەستدرێژیی زایۆنیەکان .
لەشکەریانی زایۆنیست روژی ھەینی ھاوکات لە گەڵ رۆژی جیھانیی قودس ، دوو لاوی فەلەستینیان لە کەمپی سالم ھەڵکەوتوو لە رۆژاوای جێنین شەھید کرد .
رۆژی ھەینیش ( رۆژی قودس) لە پەلاماری لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا لانیکەم 205 فەلەستینی بریندار بوون .