ناتانیاھۆ بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ ھانا بۆ میسر دەبات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396382-ناتانیاھۆ_بۆ_دامەزراندنی_ئاگربڕ_ھانا_بۆ_میسر_دەبات
سەرنووسەری ڕۆژنامەی «ئەلڕەئیۆلیەوم» ڕایگەیاندووە: بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی داوای لە میسر کردووە کە بۆ دامەزرانی داگربڕ لە غەززە ناوبژیوانی بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2021 03:08 Asia/Tehran
  • ناتانیاھۆ بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ ھانا بۆ میسر دەبات

سەرنووسەری ڕۆژنامەی «ئەلڕەئیۆلیەوم» ڕایگەیاندووە: بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی داوای لە میسر کردووە کە بۆ دامەزرانی داگربڕ لە غەززە ناوبژیوانی بکات.

«عەبدولباری عەتوان» سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی «مەیادین» وتیشی: تاقمە خۆڕاگرەکان ناوبژیوانیی میسریان ڕەت کردووەتەوەو لە سەر ئامادە بوونیان بۆ بەردەوام کردنی خەباتی دژی ڕژێمی زایونی جەختیان کردووە.

پێکدادان لە سنووری غەززە لە گەڵ فەلەستینی داگیرکراو دوابەدوای ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی دژی مزگەوتی ئەقسا و قودسی پیرۆز پەرەی سەندووە.

تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بەرلەمە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دەست درێژکاریەکانی ڕژێمی زایونی دژی مزگەوتی ئەقسا و قودس باسی زنجیرە ھەڵمەتێکیان بە ناوی «سەیفۆلقودس کرد بوو».