کەڵک وەرگرتنی سوپای ئیسرائیل لە چەکی قەدەغەکراو دژی دانیشتوانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396468-کەڵک_وەرگرتنی_سوپای_ئیسرائیل_لە_چەکی_قەدەغەکراو_دژی_دانیشتوانی_غەززە
لەشکریانی ئیسرائیلی لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی قەدەغەی نێونەتەوەیی کەرتی غەززەیان کردە ئامانجی ھێرشەکانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2021 06:48 Asia/Tehran
  • کەڵک وەرگرتنی سوپای ئیسرائیل لە چەکی قەدەغەکراو دژی دانیشتوانی غەززە

لەشکریانی ئیسرائیلی لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی قەدەغەی نێونەتەوەیی کەرتی غەززەیان کردە ئامانجی ھێرشەکانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین، وەزارەتی تەندروستیی غەززە بەیانیی ڕۆزی پێنج شەممە دوای پشکنین بۆ شەھیدان لە نەخۆشخانەی «شیفاء» بە ھۆی پزیشکی یاساوە، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو تیای دا ڕایگەیاند کە، شەھیدان کەوتوونەتە بەرغازی ژاراوی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فەلەستینییەکان داوایان لە دادگەی نێونەتەوەنیی لاھە کردووە ھەتا لە بارەی کەڵک وەرگرتنی ئیسرائیل لە چەکی قەدەغە بکۆڵێتەوە.

ھەر لە ھەمان کاتدا، بریندارانی ھێرشەکانیش دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە کە کە بۆ خۆیان لە بەر نەخۆشیی کۆرۆناو ڕاگرتنی بریندارانی جۆربەجۆری دیکە بەرەوڕووی کەم بوونی داوو دەرمانن.